وەزارەتی ناوخۆ ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە بۆ گرژییەکەی یاریگای نەورۆز پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 22 نیسان

دیمەنێک لە ئاڵۆزییەکانی هاندەرانی نێو یاریگای نەورۆز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی ڕاستییەکان لە گرژییەکەی یاری نێوان یانەی نەورۆز و زاخۆ پێکهێنراوە، داواش لە هاندەرانی وەرزشیی و هاووڵاتییان دەکات بە ڕۆحی وەرزشی و برایەتی مامەڵە بکەن کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی وەزرش.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە یارییەکی گەڕی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی دروستبوو لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و بە سووکی برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بارودۆخی نەخوازراو کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزانان و هاندەران. بە فەرمانی وەزیری ناوخۆش ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا و بەیانی سەردانی شوێنی ڕووداوەکە دەکات بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی ڕاستییەکان.
- وەزارەتی ناوخۆ داواش لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاووڵاتیان دەکات کە "بە رۆحی وەرزشی مامەڵە بکەن و کەناڵەکانی میدیاش هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی رۆحی وەرزشی و برایەتی کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی نێوان هەموو یانەکانی کوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەکی گشتی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک