لویس ساکۆ: سوپاسی هەرێـمی کوردستان دەکەین لەسەر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان
- کوردستان
- 23 نیسان
کاردنیاڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کریستیانە کلدانییەکانی عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
کاردنیاڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کریستیانە کلدانییەکانی عێراق و جیهان ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێـمی کوردستان دەکات لەسەر پەرۆشیی بۆ بەستنی پەیوەندی و واقیعیبوون لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و پتەوکردنی هاونیشتیمانیبوون و پێکەوەژیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی 23-25ـی نیسانی 2025، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدچێت، تا 25ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان تێیدا بەشدارن و گوتاریان دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاردنیاڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کریستیانە کلدانییەکانی عێراق و جیهان لە گوتارێكی لە بۆنەکەدا ڕایگەیاند: حکومەت هەمیشە پاڵپشتبووە لە نەخۆشی و نەهامەتییەکان، لەبیریش ناکەم هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هەزاران ئاوارەی شاری موسڵ و دەشتی نەینەوا کرد و سەردانی بەڕێز بارزانی و فرانسوا هۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا بۆ لای ئاوارەکان لە هۆڵی ماریوسف.
زانیاریی زیاتر: لویس ساکۆ لە گوتارەکەیدا وتەیەکی سەرۆک بارزانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "هەرگیز ئەو قسەیەی بارزانی لەبیر ناکەم و تائێستاش لەدڵی من و کریستیانەکان چەسپیوە کە ئەوکات وتی: بەهێزبن و نەترسن، بەیەکەوە دەژین و بەیەکەوەش دەمرین.
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا لویس ساکۆ لەبارەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان قسەی کرد و گوتی، "گیان لەدەستدانی پاپا فرانسیس لەدەستدانێکی گەورەیە، خاوەن پێگەیەکی مرۆیی و ڕۆحیی گەورە بوو. سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا لەبیرنەکراوە، لەبیرمە لە کۆتا دیدارمان وتی: عێراق لەدڵمدایە و نزا بۆ عێراق دەکەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت