
شاندی دەم پارتی لە سەردانەکەیان بۆ لای ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
شاندێكی دەم پارتی لە هەولێرەوە سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانی سەرۆك بارزانی دەكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، دووپاتیشی دەكەنەوە ئاشتی لەبەرژەوەندی تەواوی گەلانی توركیایە.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی پەرلەمانتارانی دەم پارتی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار 'میراڵ دانش بێشتاش'، سەردانی هەولێریان كرد و لەدیوانی پارێزگای هەولێر لەلایەن ئومێد خۆشناو، پێشوازییان لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی پارێزگای هەولێر، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەكەیان بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و ئەو ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانییەی لە شارەكە هەیە، نیشاندا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەم دیدارەدا پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دووپات كردەوە و جەختی لە پەیامێكی سەرۆك بارزانی كردەوە كە شەڕ هیچ شتێك چارەسەر ناكات و نابێت هیچ دەرفەتێك بۆ ئاشتی لە توركیا لەدەست بدرێت.
- هیوای چاكبوونەوەشی بۆ هەریەک لە سیاسەتمداران (ئەحمەد تورک و سڕی سورەیا ئوندەر) خواست کە ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهۆى تێكچوونی دۆخی تەندروستییان، لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەرى پزیشکی دان.
لەلایەكی دیكەوە: شاندی دەم پارتی لەم دیدارەدا سوپاسى هەوڵ و کۆشش و پاڵپشتیى "سەرۆک بارزانی"ـیان کرد بۆ پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا و دووپاتیان کردەوە کە ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






