مەسرور بارزانی بۆ میوانانی بیانی: چیرۆکی کوردستان بۆ خەڵکی وڵاتەکانتان بگێڕنەوە
- کوردستان
- 23 نیسان
مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتاری کۆتایی لە ڕێوڕەسمی 'ڕۆژی نزانی نیشتمانی لە کوردستان'
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وتاری کۆتایی لە ڕێوڕەسمی 'ڕۆژی نزانی نیشتمانی لە کوردستان' پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ، چیرۆكی كوردستان بوو كە گەڕانەوە بۆ وڵاتانی خۆتان بگێڕنەوە."
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025 بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی مێژوویی و تایبەت و پیرۆز بوو. بە ئامادەبوونی دەیان بەرپرس و میوانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەولێر بەڕێوەچوو. جارێکی دیکە پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد و ڕێزگرتن لە ئایینە جیاوازەکان و یەکترقبووڵکردن بۆ جیهان دووپاتکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتاری كۆتایی ڕێوڕەسمەکەی بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، كوردستان بووەتە شوێنی پێكەوەژیان، ئەو فرەڕەنگییە كوردستانی بەهێزتر كردووە. سوپاسی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەكەی كرد و دووپاتی كردەوە، بەشداریكردنی ئێوە هۆكاری سەركەوتنی بۆنەکە بوو.
بەشێک لە گوتەکانی مەسرور بارزانی:
٠ دەزانم سەخت بووە ئێوە شەو و ڕۆژ کارتان کردووە، تا ئەمە ببێتە یەکەم بۆنە لە مێژووی کوردیدا سەرکەوتوو بێت. ئەم کارەی ئێوە کردتان لە سەرووی پێشبینی من بوو.
٠ ئەو کارە گرنگانەی ئەمڕۆ هیچی نەدەکرا، ئەگەر بە سەرکردایەتیی و ڕابەر و سەرۆکمان، سەرۆک مەسعود بارزانی نەبووایە.
٠ ئەوە ئێمەین کە کوردستانمان وا لێ کردووە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیان، ئێمە خاوەنی چەندین ئاینی جیاوازین، بەڵام ئەو جیاوازییانەی لەنێوانماندا هەیە هەرگیز دابەشمان ناکات، بەڵکو ئێمەی یەکگرتوو کردووە، وای کردووە پێکەوە بژین و یەکترمان خۆش بوێت، نیشتمان و خوداشمان خۆش دەوێت.
٠ باوەڕمان بە خاک، ناسنامە و ئامانجی خۆمان هەیە، ئەو باوەڕەمان وای كرد ببینە ئامانجی ئەوانەی كە باوەڕیان بە پێکەوەژیان و ئاشتی نییە، هێرشیان کردینە سەرمان بەبێ گوێدانە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینیمان دووژمن هەموومانی بە یەكچاو سەیر كرد، بەڵام ئێمە بەیەكەوە وەستاین و ماینەوە و سەرکەوتوو بووین، ئەگەر پێکەوە هەمیشە یەکگرتوو بین دەتوانین بەسەر هەموو نەهامەتییەکاندا زاڵ بین.
٠ دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەو دۆستانەمان بكەم، هەموو ئەو هێزانەی كە یارمەتی ئێمەیان دا لە پاراستنی هەرێمی كوردستان و بوونە هۆكاری ئەوەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەمانە، بەبێ ئەو هاوكاری و قوربانیدانەی دۆستانمان و بەبێ گیانفیدایی و قوربانیدانی پێشمەرگە، مەحاڵ بتوانین ئەمڕۆ لێرە كۆببینەوە.
٠ پێشتر ئەو دەرفەتەمان نەبوو چیرۆكی خۆمان بۆ خەڵكی جیهان بگێڕینەوە و كەسانی دیكە لەجیاتی ئێمە چیرۆكی ئێمەیان دەگێڕایەوە، ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ، چیرۆكی كوردستان بوو، تكایە كە گەڕانەوە بۆ وڵاتانی خۆتان بۆیان بگێڕنەوە.
٠ لە بری هەموو گەلی کوردستان پێتان دەڵێم، هەرگیز هاوکاری و پشتیوانیی هاوڕێیانمان لە تەواویی جیهان لەبیر ناکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






