
ساتی چوونی دوو حەجخواز بۆ سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
سعودیە گەشتیار و عومرەکاران ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بەر لە بەڕێوەچوونی فەریزەی حەج بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، بە پێچەوانەشەوە تووشی سزای تووندی یاسایی دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هەر کەسێک بە ناوی عومرەوە سەردانی وڵاتی سعودیەی کردبێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەریش نەگەڕێتەوە و خۆی لە شوێنێک حەشار بدات، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە 50 هەزار ڕیاڵ (زیاتر لە 15 هەزار دۆلار) سزا دەدرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی کاروان ستوونی، سعودیە ئەم ڕێککارانە بەرامبەر عومرەکاران و گەشتیاران دەگرێتە بەر:
-سعودیە گەشتیاران و كۆمپانیاكان ناچار دەكات بەر لە وادەی دیاریكراوی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان.
-هەر کەسێک لەڕێگەی کۆمپانیاوە ڤیزای وەرگرتبێت و خۆی لە سعودیە حەشار بدات، لە کاتی دەستگیکردنی بە 100 هەزار ڕیاڵ (زیاتر لە 30 هەزار دۆلار) سزا دەدرێت.
-جگە لە پێبژاردن، سەرپێچیکاران بە زیندانیکردنیش سزا دەدرێن.
-یەکێک لە سزاکان قەدەغەکردنی گەشتە لەسەر ئەو کەسانە.
- سزاکە لەکاتی دەستپێکردنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی سەردانەکەیاندا بۆ سعودیە، پێویستە حاجیان ڤاکسین بکرێن، لەم چوارچێوەیەشدا ڤاکسینکردنی حاجیان دەستیپێکردووە و ڕۆژانە دەیان کەس ڤاکسین دەکرێن، ئەمەش ڕێگر دەبێت لەوەی حاجیان تووشی پەتای وەرزی و نەخۆشییە گوازراوەکان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان