
تاوانبار لەگەڵ دووکارمەندی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کە دەستگیرکراوە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە بەر لە سێ ساڵ تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە و هەڵاتووە.
چیرۆكی سەرەكی: سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كە دەمەقاڵێ و توندوتیژی لێكەوتەوە و چەك بەكارهات، تاوانێكی كوشتن لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و هەر ئەوكات تۆمەتبارەكە بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان هەڵاتبوو، بەدرێژایی ئەم ماوەیە پۆلیس بە وردی بەدوای تۆمەتبارەكەوە بوو و چاودێری دەكرد، دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، دەستبەجێ دەستگیركرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دوای گەڕانەوەی تۆمەتبارەكە بۆ شاری هەولێر، لەزووترین كاتدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباریش، چەكی جۆری كلاشینكۆف و دەمانچەی لەلا بووە و چەكەكان دەستی بەسەردا گیرا.
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی هەولێر دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات كە هیچ كەس لە دەستی یاسا و پۆلیس دەربازی نابێت و تۆمەتباران لە هەر كوێ بن، بەسزای خۆیان دەگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت