
پێشوازی پاپا فڕانسیس لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆما. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی لە پاپای ڤاتیکان.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی شەممە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، تەرمی پاپا فڕانسیس لە ڕێوڕەسمێکی شایشتە بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەبچێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وەکو نوێنەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش سبەی شەممە بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی پاپای ڤاتیکان لە ڕۆما دەکات و ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێدەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاپا فڕانسیس، لە ئاداری 2021 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ مەسیحیەکانی کوردستان لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری نوێژی بە کۆمەڵی کرد.
باکگراوند: ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. پاپا فرانسیس یەکەم پاپایە لە مێژوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت