
ئەحمەد سەفدی، سەرۆک پەرلەمانی ئوردن
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو سەرۆک پەرلەمانی ئوردن لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بگەنە هەولێر و سبەی دیداریان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبێت.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە، ڕۆژی 19ـی یەکی ئەمسال مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن پێشوازی لێکرا.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی، ئەمشەو کاتژمێر 10:00 ئەحمەد سەفدی، سەرۆک پەرلەمانی ئوردن لەگەڵ شاندێک دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە پشکی کورد پێشوازی لێ دەکرێت. دوای کۆبوونەوەیەکی کورتی پڕۆتۆکۆڵی لە فڕۆکەخانە، سبەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: وا بڕیارە سەرۆک پەرلەمانی ئوردن، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە. هاوکات لەگەڵ سەرجەم کوتلەکانی پەرلەمان ئەوانەی دەنگی پێویستیان هێناوە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکانی سەرۆک پەرلەمانی ئوردن، بابەتی بازرگانی و پەروەردە دەبێت. بڕیارە سبەی شەممە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکان بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
پاشماوەی نەوتی ڕەش ژینگەی گوندی چوارتاقی عەربەت پیس دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی: بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێگای سنە – کرماشان بووەتە ڕێگای مەرگ بۆ هاووڵاتییان
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باخەکانی شارباژێر جارێکی دیکە هەنجیریان گرتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خواستێکی زۆر لەسەر سێوی بەرواری باڵا هەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەڵمانیا بیر لە گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی دەکاتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد دانیشتووانی بەغدای هەراسان کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی: بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتیی زیاد كراوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە کێشەی مووچە






