هۆشیار زێباری: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی سووریا
- کوردستان
- 26 نیسان

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی وەک ڕابەریی کورد، ڕۆڵێکی گاریگەرییان هەبوو لە هێورکردنەوەی دۆخیی ئەمنی سووریا و هەڵنەگیرسانی شەڕ لەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی 'ئەلعەرەبیە' وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری پەیوەست بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکەی دایەوە و تیشکی خستەسەر ڕۆڵی گرنگی سەرۆک بارزانی لە هێورکردنەوەی گرژییەکان.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان سوودی لەو پەیوەندییە بەهێزە وەرگرت کە لەگەڵ هەریەک لە تورکیا و هێزە سیاسی و ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەیەتی، توانرا شەڕ لەنێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوەستێندرێت.
- هاوکات ئاسانکاریی پێویستمان کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و هێزە سیاسییەکانی دیکەی کورد لە سووریا لەلایەک و نێوانی هەسەدە و دەسەڵاتیی نوێی سووریا لە دیمەشق لەلایەکی دیکەوە.
- سەرۆک بارزانی وەک ڕابەری کورد، ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییە کوردەکانی سووریا و ئامۆژگاری کردن بەوەی بەرژەوەندی نیشتمانی پێش بەرژەوەندی حیزبی و کەسی بخەن.
ئەوەش بزانە: هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک دەست لە کاروباری ناوخۆی سووریا وەرنادات، بەڵام دۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئارامی وسەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، لەم سۆنگەیەوە مەبەستمانە دۆخی سووریا سەقامگیر بێت و ئامادەی هەرجۆرە هاوکارییەک بووینە و دەبین بۆ زامنکردنی ئەو سەقامگیرییە. ئەوەش بەپێی وتەکانی وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






