
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ کۆنفراسی نیشتیمانی کورد لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، نوێنەری سەرۆک بارزانی، دەم پارتی و وڵاتانی ئەوروپا لە کۆنفراسەکە بەشدارن.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەی وەک وادەی بەستنی کۆنفراسی نیشتمانی کوردی دیاریکرد، ئەمەش لە پێناو یەکخستنی داواکاری کورد بەرامبەر دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کۆنفراسەکە وتی، سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم بۆ یەکخستنی هێزە کوردییەکان و هاوکاری ئەم کۆنفراسە بوو، نامانەوێت هیچ پێکهاتەیەک لە سووریا فەرامۆش بکرێت ئەم کۆنفراسە بۆ پارچەکردنی سووریا نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی سووریایە، جەخت لە یەک پارچەیەی سووریا دەکەینەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مەزڵووم عەبدی ئەمانەی وت:
- لە سووریا زۆر نەتەوە و کولتوور هەیە. سووریای نوێ پێویستی بە دەستوورێکی نا مەرکەزی هەیە.
- 12 ساڵە کورد، عەرەب، کلدان، ئاشووری و ئەرمەنی بەیەکەوە مێژوویەکمان دروست کرد و خوێنمان تێکەڵ بووە بۆیە پێویستە لە سووریای نوێدا بە تەواوی ئەو هەوڵ و خەباتە لەبەرچاو بگیرێت.
- لە کاتی دروستبوونی دەوڵەتی سووریاوە کورد ئەنفال کراوە و فەرامۆشکراوە، بەڵام ئەم چەند ساڵە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تێکۆشانی زۆری کرد.
- پێویستە لە دەستووری نوێی سووریادا مافی نەتەوەیی و سیاسی کورد بە تەواوی جێی بۆ بکرێتەوە.
- دوای ئەو کۆنفراسە بە یەک دەنگ دەچینە دیمەشق کە کورد چی دەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت