سەرکردەیەکی پارتی: هیچ مەرجێکمان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان بۆ یەکێتی دانەناوە
- کوردستان
- 26 نیسان

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ دەکەن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش ڕایدەگەیێنێت، حیزبەکەی هیچ مەرجێكی پیشوەختەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دانەناوە، لەگەڵ یەکێتیش قۆناغی باشیان بڕیوە.
وێنە گەورەکە: دوای نووسینەوەی ستراتیژیەت و كارنامەی كابینەی 10ی حکومەت لە ماوەی ڕابردوودا، بڕیارە شاندی دانوستانکاری هەردوولا ڕۆژی یەکشەممە 26-4-2025 جارێکی دیکە لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆ بکەن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا کۆبوونەوەکە لە سلێمانی دەبێت و تەواوکەری كۆبوونەوەكەی 17ی ئەم مانگە دەبێت، كە هەردوو لیژنەی باڵا و تەكنیكی شاندی دانوستانكاری هەردوولا بەشدار بوو.
لێدوانی فەرمی: زیاتر لە شەش مانگ بەسەر تێپەڕبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی هێشتا وادەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیارنییە. زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤای وت: "دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت کارێکی ئاساییە و لە وڵاتانی دیکەش ڕوودەدات، ئەوەی گرنگە دەبێت ڕێز لە دەنگدەرانی خۆمان بگرین و كابینەی دەیەم بەزووترین كات پێكبهێنرێت".
لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان کە قۆناغێکی گرنگی پێکهێنانی حکومەتە، زاگرۆس فەتاح دەڵێت: "پارتی هیچ مەرجێكی پیشوەختەی دانەناوە بۆ ئەوەی چ پۆستێك وەربگرێت یان چ پۆستێک هێڵی سوورە، لەگەڵ یەكێتیش قۆناغێكی باشی دانوستانەكانمان بڕیوە".
بەو وتەی ئەو سەرکردەیەی پارتی، حیزبەکەی لەگەڵ ئەوەیە بەپێی دەنگ و شایستەی هەڵبژاردن پۆستەكان لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە دابەش بكرێن. دەشڵێت: "پارتی لە پێكهێنانی یەكەم كابینەوە تا ئێستا پلە و پۆستی بەلاوە گرنگ نەبووە، خاڵی گرنگ لای ئێمە جێبەجێکرنی ئەجێندانی نیشتمانیمانە، بە جۆرێک لەڕێگەی دەنگی دەنگدەرانەوە بتوانین حکومەتێک پێکبهێنین خزمەتی خەڵک بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






