فایلی خەڵک؛ ژمارەیەک سەربازی کورد چاوەڕێی واژۆی وەزیری بەرگری عێراقن بۆ دەوامکردن
- کوردستان
- 26 نیسان
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 400 سەرباز کە بە لیوای 20ـی هاوبەش ناسراون ، نزیکەی دوو ساڵە بایۆمەتریان کردووە و چاوەڕێی دامەزراندنن لەسەر میلاکی وەزارەتی بەرگری عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: 422 سەربازی کورد، لە 2024-07-15، چاوپێکەوتن و پشکنینی پزیشکیان بۆ کراوە، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە بایۆمەتریان کردووە، چاوەڕێی واژۆی وەزیری بەرگری عێراقن بۆ ئەوەی کارەکانی دامەزراندنیان تەواو بێت و دەستبکەن بە دەوامکردن.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ لیوا عەبدوڵخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ چارەنووسی ئەو سەربازانە کردووە، لەدوای پەسندکردنی بودجەی عێراق مووچەیان بۆ دەبەسترێت و لەلایەن وەزیری بەرگری عێراق واژۆ لەسەر لیستی ناوەکان دەکرێت.
٠ مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی وەزارەتی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم سەربازانە مامەڵەیان تەواو بووە، لە چاوپێکەوتن دەرچوون و پشکنینی پزیشکیان تەواو کراوە، تەنیا چاوەڕێی پەسندکردنی بودجەی عیراقن بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسترێت و دەست بە دەوام بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت