ئاڤا نیوز
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە لە ڕێگەی فێستیڤاڵی بەهارە، شاخەوانانی کوردستان لەسەر چیای سەفین کۆدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 27ـی 4ـی 2025, گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە لە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، فێستیڤاڵێکی بەهارەی لە کەمپی جۆتەدار لەسەر چیای سەفین ئەنجامدا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گرووپەکانی شاخەوانی بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد و لەسەر چیای سەفین پەیامی پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە.
ئەمەش بزانە: کەمپی جۆتەدار لەسەر چیای سەفین کە 1384 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە، خاڵی بەیەک گەیشتنی شاخەوانان بوو.
زانیاریی زیاتر: جگە لە شاخەوانان ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی ئارەزووی سەرکەوتن بەسەر چیا و تێکەڵاو بوون بە سروشت دەکەن، بەشداری ساڵیادەکەیان کرد.
لەلایەکی دیکە: گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە، بەردەوام جگە لە شاخڕەوی، بەشداریی چەندین هەڵمەت و چالاکی ژینگەپارێزییان کردووە، ساڵانەش لە یادی دامەزراندنیدا بە فێستیڤاڵی بەهارە، شاخەوانانی کوردستان لە چیای سەفین کۆدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






