ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان کاروباری پزیشکیی پێشمەرگە بە دیجیتاڵی دەکرێت و ستافی پزیشکی سەرجەم یەکە سەربازییەکان لە ڕێگەی سیستەمێکەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە دەبەسترێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەزا ئیسماعیل سنیار، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سیستەمەکە شەش بواری لەخۆگرتووە و گرنگترینی بۆ بریندارانە.
بۆچی گرنگە: هەر پێشمەرگەیەک دووچاری پێکانێکی لەناکاو بێت بە هەر هۆکارێک، بە کەمتر لە دوو خولەک وردەکاری لە سیستەمەکە تۆمار دەکرێت و دەستبەجێ بڕیار لەوە دەدرێت چی پێویستە و لە چ نەخۆشخانەیەک چارەسەر بکرێت.
خاڵێکی دیکەی گرنگی ئەم سیستمە بۆ نەخۆشی گوازراوەیە، هەر کاتێک گومان بکرێت نەخۆشی گوازراوە لە یەکەیەکی سەربازی هەیە، ڕاستەوخۆ تووشبووەکە لە سیستم تۆمار دەکرێت و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی دەگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 28-4-2025 سیستەمەکە لە سەرجەم فیرقە و لیواکان دەکەوێتە واری جێبەجێکردن. سەرجەم زانیارییەکانی پزیشکی یەکە سەربازییەکانی تۆمار دەکرێت، وەک پێداویستی لۆجستی، مەشقی پزیشکی، مەرج و ڕێنمایی تەندروستی گشتی. بۆ جێبەجێکردنیشی ڕاهێنان بە ئەفسەران و کارمەندانی پزیشکی یەکە سەربازییەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






