ئاڤا نیوز
گەورەترین تێرمیناڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە دهۆک دروست دەکرێت و دەبێتە بنکەی هاتووچۆی نێوان کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.
چیرۆکی سەرەکی: تێرمیناڵی نێودەوڵەتیی دهۆك لەسەر ڕووبەری 259 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، بە نوێترین شێواز و دیزاینی ئەندازیاریی سەردەمیانە دیزاین كراوە و نوێترین تەكنیكەكانی بیناسازی لەو پرۆژەیە بەكار دەهێنرێت، پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای کاڤین گرووپ جێبەجێ دەکرێت و شاری دهۆك ڕەنگینتر دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تێرمیناڵەكە گەڕاجێكی وەستانی ئۆتۆمبێلی لەخۆگرتووە ڕووبەرەكەی زیاتر لە 72 هەزار مەتر دووجایە، لەگەڵ 63 پێشەنگای جیاجیا بە سێ قەبارەی جیاواز، بۆ كڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی ئۆتۆمبێل.
تێرمیناڵەکە ژمارەیەك ئۆفیسی كارگێڕی و بازاڕ و كۆمەڵگەیەكی تێدایە؛ لەگەڵ چێشتخانە و كافتریای جۆراوجۆر، سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەك سەنتەری میكانیكی بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل و خزمەتگوزاری و شووشتنگەی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت.
دەکەوێتە کوێ؟ كەوتووەتە شوێنێكی ستراتیژی شاری دهۆك لەسەر ڕێگەی سەرەكی دهۆك - زاخۆ لە نزیک فاملی مۆڵی دهۆك، ئەوەش وا دەكات هەموو كەسێک بە ئاسانی بیدۆزێتەوە و پێی بگات.
بۆچی گرنگە؟ گەشتیار لەو تێرمیناڵەوە دەتوانێ بە ئاسانترین شێوە و هەرزانترین نرخ گەشتی هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكات، جگەلەوەش بەردەوام پاسی ڤی ئای پی و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشتی وڵاتانی دراوسێ؛ توركیا، ئێران، سووریا و ئوردن هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت