
لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دووکان دەکرێت، ئاڤا زانیویەتی یەکێتی جگە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، داوای سەرۆکایەتییەکی دیکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دووکان دەکرێت، بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ بکەن لەوانە دابەشکردنی پۆستەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ویستی تایبەتی خۆیان بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان ئاشکرا دەکەن و قسەی لەسەر دەکرێت، لەو پێنج وەزارەتە سیادییەی کە لە حکومەتدا هەن یەکێتی و پارتی گفتوگۆ دەربارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن، ئەگەر وەزارەتە سیادییەکان یەکلابکرێنەوە، وەزارەتە خزمەتگوزارییەکەکان ئاسان یەکلا دەبنەوە.
- بەشداری مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت، پۆستی سەرۆکی حکومەت بۆ پارتی یەکلابووەتەوە بەو پێیەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە، یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا داوای پۆستێکی دیکەی سەرۆکایەتی دەکات، بەو پێیەی کە پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هێشتا یەکلانەکراونەتەوە.
- کۆبوونەوەی ئەمڕۆ باش و ئەرێنی دەبێت، چاوەڕێ دەکرێت بەر لە جەژنی قوربان حکومەت پێکبهێنرێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکان ئاسانە ئەگەر پۆستە سیادییەکان یەکلا ببنەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، ئەندامانی شاندی پارتی پێکهاتوون لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هۆشیار زێباری، ئومێد سەباح، دڵشاد شەهاب، پشتیوان سادق، هاوکات ئەندامانی شاندی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ڕێواس فایەق، ئامانج ڕەحیم، نزار ئامێدی و شاڵاو سەڵاح پێکهاتوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ڕاپهڕین هاووڵاتیان له باندێكی مهترسیدار ئاگادار دهكاتهوه
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 19 كیلۆ تلیاكەوە دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون