
وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان
ئاڤا نیوز
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان بەسەردەكاتەوە، كە دوای پەرەپێدانی وێستگەكە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای گەیاندووەتە هەزار و 250 مێگاوات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشهممه 27ـی نیسانی 2025، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگهی سلێمانی، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و شاندی یاوەری سەردانی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیانی لە پارێزگهی سلێمانی كرد، لەلایەن سەرۆكی جێبەجێكار و دامەزرێنەری كۆمپانیای 'تۆرەس' پێشوازی لێ كرا.
چی ڕوویدا: لەمیانی سەردانی وەزیری كارەبا بۆ وێستگەی كارەبای بازیان، هەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی وێستگەكە و پلان و بەرنامەی كۆمپانیای 'تۆرەس' دوای واژۆكردنی گرێبەستی لەگەڵ گەورە كۆمپانیای وزە 'جی ئی ڤێرنۆڤا' بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی وێستگەكە تاوتوێ كرا.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە تیمی وێستگەكە كرد كە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو وێڕای بەرهەمهێنانی كارەبا، پابەندی لایەنی پاراستنی ژینگەیی بوونە.
لەلایەكی دیكەوە: شێخ سەعد تەیب، سەرۆكی جێبەجێكار، سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانی كرد، كە ڕۆڵی گەورەیان لە بنيادنانی وێستگەكە و دابینكردنی سووتەمەنی و بەردەوامی ئیشپێكردن و فراوانكردنی وێستگەكه هەبووە.
باكگراوند: وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بونیاد نرا و لە ماوەیەكی كەمدا دەستی بە بەرهەمهێنانی كارەبا كردووە، دوای پەرەپێدانی وێستگەكە لەلایەن كۆمپانیای وزەی جی ئی ڤێرنۆڤا، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای گەیشتووهتە 1250 مێگاوات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






