
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت لە چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێککەوتنامەی چەند مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆکی سووریا و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دان.
وێنە گەورەکە: لە 2025-03-10، ڕێککەوتنێکی گرنگ لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکارت واژۆکرا، لە ڕێککەوتنامەکەدا کە هەشت خاڵی لەخۆگرتبوو هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هێزەکانیان و هێزەکانی هەسەدە دەبن بە بەشێک لە سوپای نیشتیمانی سووریا و دروستکردنی هێزێکی نیشتیمانی بە ئامانجی هاوبەش ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " ئەو ڕێککەوتنامەی کە لە نێوان یەپەگە و حکومەتی نوێی سووریا ئەنجامدرا، بە وردی چاودێری دەکەین و چاوەڕوانین بە زووترین کات خاڵەکانی ڕیککەوتنامەکە جێبەجێبکرێت، جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنامەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تورکیا و عێراق و ئێران دەبێت."
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە ناوچەیەکەی ئارام و سەقامگیر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دروست بکرێت، چیتر ڕێگە بە هیچ گرووپ و هەڕەشەیەک نەدرێت ببنە مەترسی بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





