
کۆبوونەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و سەلاحەدین محەممەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو. وێنە؛ میدیای بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لاهوور شێخ جەنگی کەوتووەتە جووڵە و سەردانی لایەنەکان دەکات. ئاڤا زانیویەتی پڕۆژەیەکی بەدەستەوەیە پەیوەستە بە ئۆپۆزیسیۆن، دەیەوێ ئەو لایەنانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتن یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی کارا پێکبهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن، لاهوور شێخ جەنگی کە خاوەنی دوو کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا سەردانی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکات، ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا ڕوون نەبووەتە بەشداری لە حکومەت دەکەن، یان نا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەرەی گەل بە ئاڤای گوت، جگە لە پارتی و یەکێتی دەمانەوێ سەرجەم لایەنەکانی دیکە لەژێر چەترێکدا ئۆپۆزسیۆن بین، لە هەنگاوەکانی داهاتوودا دیدگا و بۆچوون و هەوڵوێستی هاوبەشمان لەسەر بارودۆخەکان هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلایی بووەتەوە پارتی و یەکێتی دوو لایەنی پێکهێنەری سەرەکی حکومەت دەبن لەگەڵ 5 کورسی پێکهاتەکان. هێشتاش ڕوون نەبووەتەوە چەند لایەنی دیکە بەشداری حکومەت دەکەن، بەڵام پارتی سۆسیال دیموکرات، مەیلی بەشداریکردن لە حکومەتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






