
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق واژۆ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بکات و دواتر لە ڕۆژنامەی "وەقایعی عێراق"ـی بڵاودەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆمار بە دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤای وتووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی کۆمار واژۆ لەسەر ئەو یاسایە دەکات کە ڕۆژی یەکشەممە، لە پەرلەمانی عێراقییەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار هاتووە، ئەویش یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، دوای واژۆکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمار، لە ماوەی دوو هەفتەدا یاساکە لە "وەقایعی عێراقی" بڵاودەکرێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2013 ڕەشنووسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕادەستی نوری مالیکی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی عێراق کرد. دواتر لە 13ـی ئاداری 2014 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەرکرد. ڕۆژی 14ـی نیسان 2025 پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەمەش هەڵەبجە بوو بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






