ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆنفراسی نێودەوڵەتیی ئێزدیی لە دهۆک ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانیی ئەمڕۆ سێشممە ڕێککەوتی 29ـی 4ـی 2025 لە پارێزگای دهۆک سێیەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بەناوی ئێزدی: ئاین، کولتوور، مێژوو و جوگرافیا دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. کۆنفراسەکە بە چاودێریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی شنگال و ڕۆڵی پێشمەرگە لە ئازادکردنی ناوچەکە لەدەستی داعش قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنفراسەکە وتی، ئەو کاتەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ناوچەکانی شنگال و دەورووبەری داگیر کردبوو، هاوکاریی نێودەوڵەتی سست بوو، لەو کاتە سەرۆک بارزانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئازادکردنی شنگالی کرد و هێزی پێشمەرگە بە ئازایەتییەکی بێ هاوتا شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری ئازاد کرد.
زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ لە کۆنفرانسەکە پەسنی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و گوتی، "ڕۆڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ هاوکاری شنگال و ناوچەکە لەبیر ناکرێت". لەبارەی ڕۆڵی پێشمەرگەش، ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند، لە پرۆسەی ئازادکردنی شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری چەندین پێشمەرگە شەهید بوون و بە خوێنی خۆیان ئەو ناوچەیان ڕزگار کرد.
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە ڕێککەوتنی شنگال، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی بخرێنە دەرەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە".
گۆشەیەکی دیکە: د.سەعید خودێدا، سەرپەرشتیاری کۆنفراس بە ئاڤا میدیای وت، لە کۆنفراسەکە 105 توێژەر لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون و 80 توێژینەوە پێشکەش دەکەن. بەشێک لە توێژینەوەکان بابەتی تازەیان لەسەر مێژوو و کولتووری ئێزدییەکان بە دۆکیۆمێت ئاشکرا کردووە.
ئەمەش بزانە: ئایینی ئێزدی یەکێک لە ئایینە کۆنەکانی کوردستان و ناوچەکەیە، توێژەران مێژووی ئەم ئایینە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێننەوە و پەیڕەوانیان بە زۆری لە باشووری کوردستان دەژین، بەڵام بەشێکی دیکەیان لە وڵاتەکانی وەک ڕووسیا، ئەرمینیا، جۆرجیا و تورکیا ژیان دەکەن.
باکگراوند: ڕێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژی 9-10-2020 واژۆ کراوە، تەوەرەکانی کارگێڕی، ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






