کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری گرنگ دەکات، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێکخستنەوەی کاروباری خانەنشینان.
تەوەری یەیەکەم: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستانەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێنەڕوو.
٠ باسی دەرەنجامى دوو کۆبوونەوەی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێ، کۆبوونەوەى 19ی ئەم مانگەی نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ کۆبوونەوەى 20ی مانگی نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان.
٠ لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى سامانە سروشتییەکان لەبارەى ئەنجامەکان ڕاپۆرتێک دەخاتەڕوو.
تەوەری دووەم: پەیوەست دەبێت بە چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینان.
٠ ڕەشنووسێک ئامادە کراوە بۆ ڕێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان کە مانگی دووی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیران خۆی بڕیاری بۆ دەرکردبوو. ئەمەش لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتەکانی خانەنشینان، بەتایبەت بەشێکی خانەنشینان کە دۆسیەکانیان کێشەی تێدایە.
٠ لەمەودوا خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەموویان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی دەگوازرێنەوە، بۆ ئەوەی یەک شوێن هەبێت سەرپەرشتی کاروباری خانەنشیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە





