فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 29 نیسان
ئاڤا نیوز
ماوەیەک لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە چەندین کەس لەسەر دزینی مەڕ و ماڵات دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: چەند هاونیشتمانییەکی گوندەکانی نزیک بەحرکە دەڵێن، چەند جارێکە، شەوان دوای کاتژمێر یەکی شەو کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، چەند دزێک تاریکی بە دەرفەت دەزانن و ئاژەڵ دەدزن. لەماوەی ڕابردوو چەندین جار لە چەند گوندێک ئەم دزیکردنە دووبارە بووەتەوە و داوای چارەسەر دەکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەو ئاژەڵدارانە کردووە و لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە قسەی کردووە، ئەوان دەڵێن: بەڵێ حاڵەتی دزیکردنی مەڕ و ماڵات هەیە و لە ڕابردوو چەندین کەس لەسەر دزی ئاژەڵ دەستگیر کراون. هەر ئاژەڵدارێک دزی لێکرا با بێنە لای ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین و دزەکان دەربازیان نابێت.
- پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە گلەییەکیش لە ئاژەڵداران دەکات و دەڵێت، ئاژەڵداران بەشێکی زۆریان کەمتەرخەمن، هەندێکیان دوای مانگێک لە دزییەکە ئینجا سکاڵا تۆمار دەکەن.
- هەندێکی دیکەیان شوێنی ئاژەڵیان لە دەرەوەی ئاوەدانی دروستکردووە بەبێ ئەوەی کامێرای بۆ دابنێن، ئەوانەشی کامێرای بۆ دادەنێن، دوای ئەوەی درەنگی شەو کارەبا دەبڕێت، کامێراکە هیچ تۆمار ناکات، بۆیە دۆزینەوەی دزەکان زەحمەت ئەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ بەشداریی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە دوبەی




