ئاڤا نیوز
پۆستی قایمقامییەتی قەزای خورماڵ تاوەکو ئێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە و خەڵکی قەزاکەش نیگەران و تووڕەن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێک بەسەر دەرچوونی بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵ تێدەپەڕێت، هێشتا ڕێککارە کارگێڕییەکانی بە قەزابوونی تەواو نەکراوە و پۆستی قایمقامیش بە بەتاڵی ماوەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی پارتی یەکێک لە سێ کورسییەکانی هەڵەبجەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، پۆستی قایمقامییەتی خورماڵ بە مافی خۆی دەزانێت و بەشێک لە خەڵکی قەزاکەش داوا دەکەن کەسێکی پارتی بکرێتە قایقام، بۆ ئەوەی خزمەتیان بکات.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: لە کۆتایی مانگی نیسان و سەرەتای مانگی ئایار ئەم بابەتە یەکلایی دەبێتەوە و کەسێک وەکو قایقام دەستنیشان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دانیشتووانی خورماڵ تووڕە و نیگەرانن؛ کاک ئەمین حاجی چالاکوانێکی دانیشتووی خورماڵە دەڵێت: ئەگەر زوو قایمقامێکمان بۆ دانەنێن، مانگرتن ڕادەگەیێنین و لەناوەڕاستی بازاڕی خورماڵ خێمە هەڵدەدەین.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: فەرەیدوون مەحموود، بەڕێوبەری ئێستای ناحیەی خورماڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی یاسا پۆستی قایمقام دەبێت بە وەکالەت دابنرێت هەتا کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێندرێت. هەروەها دەشڵێت، "من بەهێزترین کاندیدم بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقام".
باکگراوند: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە ڕێکەوتی 30ی تەممووزی 2023، بڕیاری بەقەزاکردنی ناحیەی خورماڵی لە پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد، ڕۆژی 9ی ئایاری 2024 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پاڵپشت به یاسای سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، ژماره یەکی ساڵی 2005ی ههموارکراو لهبهر ڕۆشناییی داواکاریی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان، بڕیاری دا به هێنانهکایهی قهزای خورماڵ له سنووری پارێزگای ههڵهبجه به ههمان سنووری ناحیهی خورماڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت