
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، یەکێکیان پێشنیازی ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێککەوتی 30ـی 4ـی 2025, ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا دوو بڕگە تاوتوێ دەکرێن؛ ئەوانیش دوایین پێشهاتەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەرێوەبردنی خانەنشینیی گشتیی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە بڕگەی یەکەمدا، دواپێشهاتەکانی پەیوەست بە گفتوگۆی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ژێڕ ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیا نەوتییەکان لەمبارەیەوە دەخرێتە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، "لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیازی ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی بڕیاری دادگاری فیدراڵی گفتوگۆ دەکرێ".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغداد کرا
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بە بەهای پێنج ملیار دۆلار سکاڵا لەسەر BBC تۆمار دەکات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
52 خولەک لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات





