ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر دەکات و چیرۆکە جیاواز و نەبیستراوەکانی لە دەمی دەروێشێکەوە دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ مەزارگەکە لە نێوان گەڕەکی گڵکەند و تەعجیلە لە شاری هەولێر. گۆڕەکە هیچ ناوێکی لەسەر نییە و دەگوترێت "گۆڕی پیاو چاکێکە". لە دەرەوە کە سەیری دەکەی نازانی ئەمە مەزارگەیە، چونکە هاوشێوەی ماڵێکە، کە دەرگا دەکەیتەوە و دەچیتە ژوورەوە، تەنیا یەک گۆڕی تێدایە. مەزارگەکە ناوی کەندە کۆخە لە هەولێر و بەو ناوە لەناو خەڵکی شارەکە ناسراوە.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ لەبارەی مەزارگەکەوە، عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و زانیاری لە دەروێشێکەوە دەستکەوتووە، ئەوەیش ئەوەیە کە "کاتی خۆی لەتەنیشت گۆڕەکە قامیشی لێبووە، خەڵک هاتووە قامیشەکەی بردووەتەوە ماڵەوە و کوڵاندویەتی و ئاوەکەیان خواردووەتەوە، تاوەکو وەک چارەسەری کۆخە، هەوکردنی قورگ، سنگ و چەندین نەخۆشی دیکە سوودی لێوەربگرن.
لەلایەکی دیکە؛ هەر لەبارەی مەزارگەکەوە، مام حاجییەکی دیکەش دەڵێت، "تا ئێستاش ناوە بەناوە ژنان و بەتایبەتیش بەتەمەنەکان قوڕی لای ئەم مەزارگەیە دەبەن و لایان پیرۆزە و لەنێوچاوانیان دەدەن".
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو مەزارگەیە و چەندین مەزارگەی دیکەمان لە هەولێر هەن، وەکو سوڵتان موزەفەر و نەبی عوزێر و هەندێکی دیکەش، ئەوقاف خۆی سەرپەرشتیان دەکات و کارمەندیشی بۆ داناون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





