ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵ و دانوستاندنەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، ئەندامێکی شاندنی باڵای دانوستاندنەکانی پارتی تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەسەر وەرەقەیەکی باش ڕێکەوتنیان ئەنجام داوە و بەم نزیکانەش حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنن.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە شەش مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا پارتی وەک براوەی یەکەم بە 39 کورسی و یەکێتیش وەک براوەی دووەم بە 23 کورسی لەسەر ئاستی لیژنەی تەکنیکی، شاندی باڵای دانوستاندن و کەسانی بڕیار بەدەستی حزبەکە چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و لەسەر زۆر خاڵیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕێککەوتوون، تەنها ئەوەی کە ماوە دابەشکاری پۆستەکانە لە نێوان خۆیاندا.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی شاندی باڵای دانوستاندنەکان بۆ حکومەتی نوێ بە هیشام سەعید پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە: بەردەوامین لە دانوستاندنەکان لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و بەم نزیکانەش کۆبوونەوەی دیکەمان دەبێت، واتە بە پێی قسەکانی دڵشاد شەهاب بێت هێشتا لەسەر پۆستەکان پارتی و یەکێتی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
- ئەندامەکەی پارتی لە شاندی باڵای دانوستاندنەکان وتیشی، "لەسەر وەرەقەیەکی باش ڕێککەوتووین و تەفاسیل یان ووردەکاری باشیشی بۆ حکومڕانی هەرێمی کوردستان تێدایە، لە داهاتووش بەڕاشکاوی لە درێژەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەوەی مابێت لەسەری ڕێکبکەوین باسی دەکەین و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین".
- سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی و گەیشتنە ڕێکەوتنی کۆتایی نێوان پارتی و یەکێتی هیشام سەعید بە دڵشاد شەهاب دەڵێت: شەش مانگ دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوەچووە کەی حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنن؟ دەنگدەران چاوەڕێن؟ دڵشاد شەهاب لە وەڵامدا دەڵێت: ناتوانم کاتێکت پێ بڵێم، چوونکە کۆبوونەوەکانی داهاتوو دەریدەخەن کەی کابینەی دەیەم لەدایک دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: دڵشاد شەهاب لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پارتی هەمیشە لە هەموو بارودۆخێکدا ئامادەیە و خۆشی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەگونجێنێت و پێشڕەوایەتی کێشەکانی گەلی خۆی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






