
دیمەنی زەوییەکی فراوانی سنووری هەولێر، گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وردبینی کردن لە فۆڕمی پێدانی زەوی بە خانەنشین و فەرمانبەران بەردەوامە، ئەو کەسانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و کۆچی دواییان کردووە، بەشێوازی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی چەند ڕێنماییەک سوودمەند دەبن، تیمێکی فراوانی وەزارەتی شارەوانی کار لەسەر وردبینیکردن و ئامادەکردنی فۆرمەکان دەکات، بۆ ئەوەی ئەوانەی بەپێی ڕێنمایی پرۆسەکە دەیانگرێتەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەروان عەبدولـلەتیف، سەرۆکی لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بەئاڤای گوت، "ئەو کەسەی پێش وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم کۆچی دوایی کردبێت لە پرۆسەکە سوودمەند نابێت، ئەوانەی دوای پڕکردنەوەی فۆڕم کۆچی دواییان کردووە زەوییەکە بۆ وارسەکەی دەبێت و بەناوی وارس ئاراستە دەکرێت."
ئەمەش بزانە: دوای ورردبینی وەزارەتی شارەوانی فۆڕمی خانەنشینان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فۆڕمەکان دەگەڕێنەوە وەزارەتی شارەوانی و دواتر ڕادەستی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






