
دیمەنی تۆمارکردنی چەک لە لایەن تیمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك هەڵمەتی تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەتی دەستپێكردووە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
چیرۆكی سەرەكی: هۆبەی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستنی چەك بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی كاروباری هۆزەكان لە پارێزگای كەركووك، سەردانی دیوەخانی هۆز و خێڵەكانی پارێزگای كەركووك دەكەن، بەمەبەستی كارئاسانی بۆ تۆماركردنی چەكی چەكدارانی سەر بە هۆزەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمینداریەتی گشتیی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆسەیەكی فراوانی دەستپێكردووە بۆ بەدیجیتاڵكردنی سەرجەم داتای هاووڵاتیان بەپێی پێویستی، لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی 'بوابە ئور' كە مەبەست لێی یەكخستنی داتاكان و هاوتاكردنییەتی لەپێناو بەدەستگەیشتنی زانیاریی پێویست لەبارەی هاووڵاتیان، تۆماركردنی سەرجەم چەك و كەرەستە سەربازییەكان بەهەمان شێوە لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: پاڵپشت بە یاسای چەك ژمارە 51ـی ساڵی 2017، مەبەستمانە دەست بەسەر چەكە بێ مۆڵەتەكاندا بگرین، هاوكات ئەوانەشی لەبەر هەر جۆرە كار و ئەركێك بێت، چەكیان هەڵگرتووە، مۆڵەتیان پێ بدەین و ژمارە و جۆری چەكەكانیان تۆمار بکەین.
بۆچی گرنگە: بەپێی بەدواداچوونەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چەكی بێ مۆڵەت هۆكاری سەرەكی زیادبوونی تاوان و گرژییەكانە بەتایبەت لە ناكۆكی و شەڕی عەشائیری و زیادبوونی توندڕەویی و دیاردەی چەكداری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






