
پێشمەرگەی بەشێک لە هێزە کوردییەکانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی سەرجەم چالاکییەکانی ئەو حیزب و گرووپانەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن و لەناو خاکی عێراق و هەرێمی كوردستانن، ڕۆژی هەینی، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی، حیزبە كوردییەكانی ئێرانیان ئاگاداركردووەتەوە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەغدا بە پتەوکردنی ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ ئێران، سەرجەم ئەو حیزب و گرووپانەی كە وەك ئۆپۆزسیۆنی ئێران كاردەكەن، دەبێت كار و چالاكییە سیاسی، میدیایی، كۆمەڵایەتی و سەربازییەكانیان لەنێو خاكی عێراق قەدەغە بكرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی فیدڕاڵی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، فەرمان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری داخستنی بارەگای گرووپ و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و ڕێگریكردن لەهەر جۆرە چالاكییەكی سیاسی، میدیایی و سەربازی.
چی ڕوویدا: هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی هەینی 2-5-2025، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی، حیزبە كوردییەكانی ئێرانیان ئاگاداركردووەتەوە لە ماوەی (10) ڕۆژدا بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەناهی، سەرکردەى كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە فەرمی ئاگاداریان کردوونەتەوە لە پێویستی چۆڵکردنی بارەگاکانیان لە زڕگوێز لە ماوەی (10) ڕۆژدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێنماییەکان بەوشێوەیەیە, بچنە ناوچەی سورداش و لەوێ نیشتەجێبن، بەپێچەوانەوە بە هێز ناوچەكەیان پێ چۆڵدەكرێت.
پەیوەست بەم بابەتە: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارانە بەشێکن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی لە نێوان بەغدا و تاران ئەنجامدراوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حیزبی کۆمەڵە.
ڕوونیشی کردەوەوە، چەندین جار ماوەی مانەوەی ئەو حیزبانە درێژکراوەتەوە، دواجاریش تا یەكی ئایار بووە.
ئەوەش بزانە: زیاتر لە (98) خانوو بۆ حیزبە کوردستانییەکانی ئێران لە ناحیەی سورداش سەر بە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی دروستکراون، ئەندامانی ئەو گرووپ و حیزبانە دەتوانن لەوێ نیشتەجێ بن.
بڕیارەكانی ئەمینداریەتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چین:
- داخستنی بارەگای ئەو گرووپانە و ڕێگریكردن لە هەر چالاکیەکی سیاسی، میدیایی و سەربازییان.
- ڕێگرتن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دنەدان یان ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران.
-توندکردنەوەی چاودێری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان، کە پێشتر لەلایەن هەندێک گرووپەوە بەکاردەهێنران.
-پتەوکردنی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەكە بە تەواوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






