دەیان کەس بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەیان کەس بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: دامەزراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەیان کەسی بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

- لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک بازرگانی بیانی و نێودەوڵەتیی هەیە.

- دەیان کەسیش بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانی دەستبەسەر 595 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرێت کە پێکهاتوون لە (کریستال، تلیاک، کۆکاین، ماریجوانا، هیرۆین، حەشیش). هەروەها دەستگیرا بەسەر چەندین کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کیپتاگۆن و هەزاران حەبی هۆشبەری جۆری ترامادۆل و هەزاران دەرزی هۆشبەر لە جۆرەکانی ترامادۆل و فنتالین.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە زنجیرەیەک چالاکی هاوبەشدا توانییان لە پارێزگاکانی بەغدا و موسڵ و کەرکووک دەستبەسەر هەزار و 470 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری کیپتاگۆندا بگرن و ژمارەیەک بازرگانیش دەستگیر بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: