
یاریگای نێودەوڵەتیی فرانسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێ، سەرەتای مانگی شەش یاریگای نێودەوڵەتیی "شەهید فرەنسۆ هەریری" نۆژەن دەکرێتەوە و چیمەنەکەی هاوشێوەی یاریگا جیهانییەکانی لێدەکرێت.
وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر لە ساڵی 1968 دامەزراوە و لەگەڵ دروستبوونی یانەکە، یاریگاکەی دروستکرا. کۆتایی ساڵی 2001 یاریگاکە ناوی گۆڕدرا بۆ "شەهید فرەنسۆ هەریری" و دەگوترێت دووەم گەورەترین یاریگای ئاستی عێراقە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیاری نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بە فەرمان و ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بووە. ملیارێک و 900 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و سەرەتای مانگی شەش نۆژەنکردنەوەکە دەستپێدەکات. بۆیە ئەو کاتە دیاری کراوە، چونکە خولى ئەستێرەکانى عێراق کۆتایی دێت.
بەگوتەی پارێزگاری هەولێر نۆژەنکردنەوەکە چیمەن و تراکى یاریگاکە (ئەو ڕووبەرەی لە قەراغی چیمەنی یاریگایە) دەگرێتەوە.
لەبارەی جۆری چیمەنی یاریگاکە، بەگوتەی ئومێد خۆشناو "بۆ جۆرى (هایبرێد) دەگۆڕدرێت کە زۆربەى یاریگا گەورە و جیهانییەکان بەو چیمەنە فەرشکراون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران هۆشدارییەک بە ئەمریکا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە مەخموور کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە