ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، لەسەر ئاستی عێراق چوار نەشتەرگەری دەگمەن لەهەولێر کراون.
وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی عێراق، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چوار نەشتەرگەری دەگمەنی چاندنی جگەر کراون، و 340 بوتڵ خوێن بەکارهاتووە، لە کاتێکدا ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لە چەند وڵاتێکی کەم دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ، کیسێک لەسەر جگەری درووست بوو بوو، دکتۆرەکان پێیان وتبوو جگەری بەکەڵک نەماوەو دەبێت دەریبێنن. لە نەشتەرگەرییەکی 18 کاتژمێری سەرکەوتوو، پارچەیەک لە جگەری کوڕێکی خۆی بۆ دەچێنرێت.
لێدوانی فەرمی: هیشام سەعید، پەیامنیری ئاڤا لەگەڵ ڕەهێڵ بەختیار، قسەی کردووە کە پارچەیەک لە جگەری خۆی داوە بە باوکی و دەڵێت: ئەگەرچی پۆلی 12ـی ئامادەییم، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەکەی باوکمەوە، وازم لە هەموو شتێک هێنا، بەس باوکم سەلامەت بێ، دنیا ئەوەندە ناهێنێ، ساڵێکی تر خوێندنەکەم قەرەبوو دەکەمەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کەسوکارەکەیشی ناڕازی بوون ڕەهێل لەو تەمەنە بچووکە بچێتە ژێر باری ئەو نەشتەرگەرییە گەورەو دەگمەنەوە، بەڵام ئەو هەر سوور بووە لەسەر ئەوەی کە هەر دەبێت پارچەیەک لە جگەری خۆی بدەنە باوکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






