
کارمەندێکی کارەبا لەکاتی کارکردن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، سیتییەکان و شووقەکان دەستپێدەکات. و لەڕووی نرخیشەوە هەمان نرخی گەڕەکەکانی تر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و شووقە و سیتییەکانیش دەخرێنە ناو سیستمەکە و دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی.
لێدوانی فەرمی: تیمی ڕووناکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شێوازێکی تایبەتیان بۆ دەدۆزرێتەوە بە جۆرێک نە بارگرانی بکەوێتە سەر خەڵک، نە خاوەن پڕۆژەکان. لەڕووی نرخیشەوە هەمان نرخ دەبێت و بە پێنج لیڤیڵ دەبێت، بۆنموونە 400 کیلۆواتی یەکەم هەرزانە، 400 کیلۆواتی دووەم واتا لە 400 بۆ 800 کیلۆوات گرانترە. هاوشێوەی گەڕەکەکان ئەوانیش سەری مانگان پارە دەدەن و پسوولەیان بۆ دەچێتەوە، واتا پارەدانی پێشوەختە نامێنێت، لە پریپەیدەوە ئەبێتە پۆست پەید.
زانیاریی زیاتر: لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دوو جۆر کارەبا هەیە، بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە 24 کاتژمێر کارەبا هەیە و نرخی هەر کیلۆواتێک تا 300 دینارە. هی بەشێک لە پڕۆژەکانیش پریپەیدە و نرخی هەر کیلۆواتێک 156 دینارە. هەردوو نرخەکەش بەراورد بە پڕۆژەی ڕووناکی زۆر گرانن.
لەلایەکی دیکەوە: وەکو تیمی ڕووناکی بە ئاڤایان وت، پرۆسەکە لە سیتییەکان و شووقەکان لەڕووی میکانیکییەوە ئاڵۆزە، چونکە خۆیان پێوەری خوێندنەوەی کارەبایان هەیە، پێویست دەکات حکومەتیش پێوەری خۆی دابنێت، بۆیە حکومەت بڕیاری داوە پێوەری زیرەکیان بۆ دابنێت.
لەڕووی کاتیشەوە، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی نیشتەجێبوونیش بخرێنە ناو ڕووناکییەوە، کارەکان دەستیان پێکردووە، واتا تا کۆتایی پڕۆژەکە چاوەڕێی ناکەین، بەڵكو لەئێستاوە ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





