
بەنزینخانەیەکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان کۆبوونەوەیەکیان کردووە، پێشنیازی ئەوەکراوە کە سزای سەر بەنزیخانەکان قورستر بکرێت، بەو ئامانجەی سەرپێچییەکان کەم ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: تیمی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان ڕۆژانە سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن، ئەوانەی سەرپێچی دەکەن بەگوێرەی قەبارەی سەرپێچییەکە لە یەکەم ڕۆژەوە ڕۆژەوە سزای داخستن جێبەجێ دەکرێت چەند سەرپێچییەکە گەورەتر بێت سزاکە زیاتر دەبێت، جگە لەوەش بڕێک پارە غەرامە دەکرێن کە لە 500 هەزار کەمتر نییە.
لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئوف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزای دھۆک بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ هەموارکردنەوەی سزاکان پێکهێنراوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە سزاکان دوو هێندی لێدەکرێت، بۆ ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی دەکەن."
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، لەمساڵدا تەنیا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە کۆی 710بەنزینخانە، زیاتر لە 100 بەنزینخانە سزای جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






