لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەشێک لە شارەوانییەکان لە گەندەڵییەک تێودەگلێن
- کوردستان
- 5 ئایار
ئاڤا نیوز
لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەشێک لە شارەوانییەکان لە گەندەڵی تێوەگلان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێت.
وێنە گەورەکە: گەندەڵییەکە چاوپۆشیکردنە لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی بەتایبەت لە دەوروبەری شارە گەورەكان و زەوییە كشتوكاڵییەكانی نێو حەرەمی گوندەكان، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش کراوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری زیادبوونی زێدەڕۆییەکان بۆ كەمتەرخەمی بەشی مۆڵەتی بیناكردنی نێو شارەوانییەكان دەگەڕێنرێتەوە، بەتایبەت فەرمانبەرانی پەیوەست بەم ئەرکە. فەرمانبەرەکان بەپێی ئەو ئەركەی یاسا پابەندی كردوون، دەبێت ڕێگربن لە زێدەڕۆییكردن لەسەر موڵك و ماڵی گشتی، بەڵام ڕێگرییان نەكردووە لەو زێدەڕۆییانەی كراون و خۆیان بێدەنگ کردووە. یاخود پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكان، بەهیچ شێوەیەك سەرووی خۆیان ئاگادار نەکردووەتەوە لە بوونی ئەو زێدەڕۆییانە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی فەرمانگەی داواكاریی گشتی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە، لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بدەن كە سەلمێنراوە كەمتەرخەم بوونە لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان، بەتایبەتی لە بێدەنگبوونیان لە كەیسی زێدەڕۆیی، هاوكات زانیاریی ورد و ناونیشانی وەزیفی ئەو فەرمانبەرانە داواكراوە.
هەنگاوی داهاتوو: پاڵپشت بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی، كەیسی ئەو فەرمانبەرانە دەدرێتە دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند بەپێی شوێنی جوگرافی هەر فەرمانبەرێك. ئەگەر لەسەریان ساغبێتەوە كە دەستیان هەبووە لە زێدەڕۆیی، یان بەرتیل و پارەیان لە سەرپێچیکاران وەرگرتووە بۆیە قسەیان نەکردووە، یاخود بەهەر هۆكارێك ئەركی سەرشانیان جێبەجێ نەكردووە، ئەوا جگەلەوەی بەیەكجاری لە ئەرکەکەیان دەردەکرێن، تووندترین سزای داراییش دەدرێن.
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا لەسەر هەمان هۆكار، ژمارەیەك موختاری گوندەكان و بەرپرسی کارگێڕیی ناحییەكان، بەتۆمەتی بێدەنگبوونیان لەسەر دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵك و ماڵی گشتی بەتایبەت زێدەڕۆیی لەسەر زەویی كشتوكاڵی، دراونەتە دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






