فایلی خەڵک؛ دوو گوندی سنووری ناحیەی کەسنەزان کێشەی ڕێگەی هاتووچۆیان هەیە
- کوردستان
- 5 ئایار
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گوندەکانی هەردوو باخچەی گەورە و بچووک لە ناحیەی کەسنەزان، بەدەست کێشەی نەبوونی قوتابخانە و خراپی ڕێگاوبان دەناڵێنن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت با واژۆ کۆبکەنەوە و پاڵپشتیان دەبین.
چیرۆکی سەرەکی: گوندەکانی باخچەی بچووک و گەورە لە سنووری ناحیەی کەسنەزانی هەولێر گرفتی خراپی شەقامێکی پێنج کیلۆمەتریان هەیە و داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاسۆ ئیسماعیل دانیشتوێکی گوندی باخچەی گەورەیە بە ئاڤا میدیای وت: ئەو شەقامە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، لەبەر ئەوەی کێشە بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان دروست دەکات و دەبێت مانگی جارێک بۆ دوو جار بچین بۆ لای فیتەر، چونکە شەقامەکە هەمووی چاڵە و بەکەڵک نەماوە.
زانیاریی زیاتر: دانیشتوانی گوندەکانی باخچەی بچووک و گەورە گرفتی دیکەشیان زۆرە وەک نەبوونی قوتابخانەی ئامادەیی کە قوتابیانی کوڕ و کچ بە ناچاری و بە مانتۆڕ ڕێگایەکی دوور دەبڕن تاوەکو دەگەن بە قوتابخانە، بەهۆی بێ قوتابخانەیشەوە لەدوای شەشی سەرەتایی زۆرێک لە دایکان و باوکان کچەکانیان لە خوێندن دەرهێناوە. سەرەڕای ئەوەی ئەو قوتابخانە بنەڕەتیەی هەیانە بە جەمەلۆن دروست کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوندەکان جگە لە نەبوونی قوتابخانە، و خراپی شەقام، و نەبوونی شەبەکەی مۆبایل، ڕۆژانە تەنها 8 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیان هەیە، چونکە مۆلیدەیان نییە، ئەمە جگە لە نەبوونی بنکەی تەندروستی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا پەیوەندی بە سایب هاڕون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان کردووە، دەڵێت: هەرچی شەقامەکەیە هەموو ڕێکارەکان تەواو بووە تەنیا بودجەی ماوە بۆی تەرخان بکرێت. سەبارەت بە داواکارییەکانی دیکەشیان با نووسراوێک بکەن و واژۆ کۆبکەنەوە، ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی ناحیە پاڵپشتیان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دەنگیان بەسەرووی خۆمان دەگەیەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






