وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دووکان کوژێندراوەتەوە
- کوردستان
- 6 ئایار

گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی دووکان، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەو بەنداوە دەکوژێنێتەوە. وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەم کوژاندنەوەیە کاریگەری لەسەر دابەزینی ڤۆڵتی کارەبا دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی دووکان کە گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لەو سەرچاوە ئاویانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە لەلایەن ئێرانەوە وشک کران، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوی دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا ڕاگەیاند: لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان وەک ئێستا دانەبەزیوە، بەنداوەکە لە توانایدا کە 6.8 ملیار مەتر سێجا ئاو کۆبکاتەوە بەڵام ئێستا 1.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە، هەر بۆیە تۆڕباینەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کوژێندراونەتەوە، چونکە ئێستا ئاوی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەر نادرێتەوە.
- کوژاندنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەنداوی دووکان، کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی ڤۆڵتی کارەبا لە چەند ناوچەیەک.
ئەمەش بزانە: پیشووتر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دووکان 400 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، بەڵام بەم دواییە دابەزیبوو بۆ 40 مێگاوات، ئێستاش بەتەواوی ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






