
دیمەنێک لە شانشینی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانی ڤیزای خوێندن، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ژمارەیەک وڵات لەنێوایاندا پاکستان، نەیجیریا و سریلانکا سنووردار بکات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزاران کەس لە وڵاتانی جیهانەوە بە پاساوی خوێندن و کارکردن، لەڕێگەی ڤیزای خوێندنەوە دەچنە بەریتانیا و دواتر داوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە دەکەن، ئێستا شانشینی بەریتانیا دەیەوێت لە ڕێگەی سنووردارکردنی پێدانی ڤیزاوە بە هاووڵاتیانی ژمارەیەک وڵات، ڕووبەڕووی هاتنی بەلێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی ببێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕەنگە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پێدانی ڤیزای کارکردن و خوێندن لە نەتەوەکانی وەک پاکستانی، نەیجیری و سریلانکی سنووردار بکات، ئەمەش بەشێکە لەو پلانانەی کە لە داهاتوودا حکومەتی بەریتانیا ڕایدەگەیێنێت بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەران.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانیی ڤیزای کارکردن و خوێندن لەلایەن ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی دێنە بەریتانیا، زانیاریی هەواڵگری لەسەر فایلی ئەو کەسانە کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەستنیشان بکرێن و ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆیان بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت






