
د. عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئەمڕۆ سێشەممە بەجیا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کرد
ئاڤا نیوز
د. عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئەمڕۆ سێشەممە بەجیا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کرد، لەمیانەی دیدارەکانیشی دا چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا تاوتوێ کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە د. عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری كرد، لەمیانەی دیدارەکەیاندا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و پێویستیی پشتبەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتییانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
- هەر لەمیانەی ئەو دیدارەدا هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ ویست و هەنگاوەكانی لایەنە سیاسیەكانی توركیا كرا كە بە ئاڕاستەی چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا دەنرێن.
- بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون و ڕۆشناییش خرایە سەر هەنگاو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپهڕی حكومهتی ههرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی له د. عهلی قهرهداخی کرد، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بیروڕا لهبارهی دۆخی گشتیی ههرێمی كوردستان و ناوچهكه ئاڵوگۆڕ كرا.
- هاوکات هەردوولا جهختیان له "پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سهقامگیری و بههێزكردنی گیانی بهیهكهوهژیان و تهبایی و برایهتی له نێوان گهلان و پێكهاتهكانی ناوچهكهدا کردووەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






