فاتیمە مهاجرانی: عێراق و کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان جددین
- کوردستان
- 6 ئایار

فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، وێنە: ئاژانسی تەسنیم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی باشیان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان هەیە و بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکانیش هەوڵی تەواو دەدەن و ئیرادەیەکی جددییان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 19ی ئازاری ساڵی 2023، عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارەگاکانیان لە سنووری ئێران دوورخرانەوە و ئەندامەکانیان بۆ شەش کەمپ لە هەولێر و سلێمانی گوازرانەوە، پێشتر چەند جارێک تاران هۆشدارییدابوو کە ئەگەر چالاکی چەکداریی دژبەری ئێران بە تەواوی ڕانەگیرێت بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لە قەڵەمی دەدات و بنکەکانیان بۆردوومان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان تێگەیشتن و هەماهەنگی باشیان هەیە بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی سنوورەکان و بە تەواوی لە گرنگیی ئەم بابەتە تێگەیشتوون.
بەوتەی مهاجرانی، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان هەوڵی باش دەدەن، پەیوەندی تەواویش لەنێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا هەیە و "ئیرادەیەکی جددییش بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە هەیە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی






