ئاڤا نیوز
دانیشتووی ناحیەی زەلان داوا لە ئاڤا میدیا دەکەن بەدواداچوون بۆ ئەو بەنداوە بکرێت کە بەردی بناغەکەی لە ساڵی 2014 دانراوە و تاوەکو ئێستاش بە تەواونەکراوی بەجێهێڵراوە و بەشێکیشی لافاو بردوویەتی و تێکی داوە.
وێنە گەورەکە: بەردی بناغەی بەنداوەکە لە ساڵی 2014 دانراوە و بە گوتەی دانیشتووانی ناحیەکە دەبوو بەنداوەکە لە زەلان دروست بکرێ، بەڵام بە واستە و دەسەڵاتی حیزب، بەنداوەکەیان گواستەوە بۆ قەڵاچوالان و تەنیا بەناو زەلانە ئەگەرنا هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نییە.
زانیاریی پەیامنێری ئاڤا: دوای ئەوەی دانیشتووی ناحیەکە داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بگەیێنێت، چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا دەچێتە لایان و سۆران محەممەد، دانیشتوویەکی ناحیەکەیە دەڵێت: لەکاتێکدا سنووری ناحیەکە زیاتر لە 10 گوند لەخۆ دەگرێت بەنداوەکە سوودی زۆری پێ دەگەیاندن، بۆ ئەوەی ئاوی ڕووبارەکە بە فێڕۆ نەچێ و کشتوکاڵ و سامانی ماسیی ناوچەکەش بووژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.
لێدوانی فەرمی: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوبەرایەتیی بەنداوەکان کراوە، لەم ساڵدا دەست دەکەنەوە بە کارکردن لە بەنداوەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەوەی بەنداوەکە سوودێکی زۆر بە سامانی کشتوکاڵی ناوچەکە دەگەیێنێت، دەتوانێت 25 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





