قوباد تاڵەبانی داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا - سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 6 ئایار
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە بەرپرسانی كۆمپانیای توركش ئێرلاین دەكات گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست پێ بكاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ سێشەممە 6-5-2025، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە پێشەنگای گەشتوگوزاری میتێكس2025، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان چووە لای كۆمپانیای توركش ئێرلاین بۆ گواستنەوەی ئاسمانی و بە یەكێك لە بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیاكەی گوت دەست بە گەشتە ئاسمانییەكانتان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بكەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توركیا لە 3ی نیسانی ساڵی 2023 گەشتی ئاسمانییەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگرت و هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، گوایا پەكەكە دزەی كردۆتە نێو فڕۆكەخانەكە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان و تاوەكو ئێستا چەند جارێك ماوەی ڕاگرتنەكە درێژ كراوەتەوە و دوای درێژكردنەوەش تاوەكو 7ی6ی ئەمساڵە و نازانرێت دوای ئەو وادەیە بڕیاری توركیا چی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






