
مۆنۆمێنتی شەهیدان (هەڵەبجە)
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگۆی هەژمارکردنی پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورە لە ڕاستییەوە ئەم بابەتە پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە و بە فەرمی بووە 19هەمین پارێزگای عێراق، ئەمڕۆش چەند دەزگایەک بەناوی کۆمیسیۆنەوە بڵاویانکردەوە کە هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت نەک وەک بەشێک لە بازنەی پارێزگای سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەواڵی هەژمارکردنی پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 کە چەند میدیایەک بڵاویانکردووەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 12ی ساڵی 2018 و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، عێراق بەسەر 18 بازنە دابەشکراوە، واتە هەر پارێزگایەک بازنەیەکی سەربەخۆ دەبێت، بۆ ئەوەی هەڵەبجەش وەک بازنەیەکی سەربەخۆ هەژمار بکرێت و کورسی بۆ دیاری بکرێت و دەبێت لە پەرلەمان ئەم یاسایە هەموار بکرێتەوە و ژمارەی بازنەکان بکرێتە 19 بازنە، کۆمیسیۆنیش پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پێویستییان بە 10 مانگ ئامادەکاریی دەبێت، بەو پێیەش هەڵبژاردن شەش مانگی ماوە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بە قورس و زەحمەت ناودەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






