سوودانی نووسراوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەردەکات
- کوردستان
- 7 ئایار
ئاڤا نیوز
سوودانی نووسراوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک دەردەکات، کێشەکەیان چارەسەر دەبێ و لەمەودوا دەتوانن زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام هەر لە کەرکووک بێ بڕیاری دادگا سوپای عێراق خانووی کوردێکی داگیر کرد، لە خورماتووش ڕەوشی جووتیارانی کورد باش نییە و پشێوی هەیە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی ئیدارەی کەرکووک کردووە، داوا دەکات کێشەی جووتیارانی سنووری سەرگەڕان چارەسەر بکرێت، جگە لەو 11 پارچە زەوییەی کە کێشەی لەسەرە، جووتیاران دەتوانن لە تەواوی زەوی و زارەکانی دیکە دەست بەکێلان بکەن و سەرقاڵی کشتوکاڵکردن و ئیش و کاری خۆیان بن.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی کردووە، زانیویەتی بڕیاڕە لەم چەند ڕۆژە لیژنەیەکی کشتوکاڵی لە کەرکووک پێکبهێنرێت. لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کار دەبن و دەیانەوێ لە کەمترین ماوەدا کێشەی جووتیاران چارەسەر بکەن. یەکەم شوێنیش لە گوندی خەرابەوە دەست بە کار و لێکۆڵینەوە دەکەن، دواتر دەچنە گوندەکانی شەناغە، سەربەشاخ، پەلکانە، گابەڵەک و خەرابە لە سەرگەڕان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 11 پارچە زەوییەشی کێشەیان لە سەرە تا ئەو کاتەی بڕیاڕی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاڕەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەگاتە کەرکووک، کێشەکە بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە کەرکووک، لە تۆبزاوا کێشەکە بەردەوامە بەجۆرێک لەلایەن سوپای عێراقەوە دەست بەسەر خانوویەکی کورددا گیراوە و بە کۆنکرێت چوار دەورییان گرتووە بەبێ ئەوەی سوپا نووسرای دادگای پێبێت. هاوکات لە قەزای خورماتووش دۆخەکە ناهەموارە و پشێوییە، دۆخەکە بەرەو خراپی دەچێت و مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ هەیە.
لەهەمان کاتدا: ململانێی زەوی لە گوندی تەپەسەوز سەریهەڵداوەتەوە، زیاتر لە دوو هەزار دۆنم ئێستا عەرەب بەپێچەوانەی یاسا گرێبەستەکەی تازە کردوونەتەوە کە نابێت دەستکاری بکرێن.
زانیاریی تایبەت: جووتیارانی کوردی قەزاکە بە ئاڤایان وتووە، بە توندی دژی ئەم بڕیارەن و دەشڵێن، بەرگری لە زەویی و ماڵی خۆیان دەکەن. هۆشداریش دەدەن ئەگەر چارەسەرێکی خێرا نەدۆزرێتەوە، دەکرێ ببێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا، چونکە بڕیاڕە لەم چەند ڕۆژەدا عەرەب بە پاڵپشتی سوپا و بڕیاری دادگا بچنە گوندەکەوە و زەوییەکان لە جووتیارانی کورد وەربگرنەوە. جوتیارانی کوردیش لە تەواوی ناوچەکە لە ئامادەباشیدان و دەڵێن بستێک زەوی باوک و باپیرانمان بە عەرەب نادەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
29 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




