
بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە کاری بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵدا دەکات، بە بەهای 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کێڵگەی چەمچەماڵدا دەکەن و ساڵی داهاتوو لە کێڵگەکەدا دەست بە وەبەرهێنانی غاز دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3ـی نیسان، کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرای کرد کە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی غاز دەگەیێنێتە سەرووی یەک ملیار پێ سێجا، ئەوەش پێداویستی هەرێمی کوردستان بۆ کارەبای نیشتیمانیی بەشێوەی 24 کاتژمێر دابین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی ئایار کۆمپانیای دانەغاز لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە چارەگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تێکڕای قازانجی کۆمپانیاکەیان 13% زیادیکردووە و لە 39 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 43 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی کۆمپانیای دانەغاز:
٠ لەئێستادا لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە 525 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت
٠ پڕۆژەی کۆرمۆر 250 (فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەدا) بەخێرایی کاری تێدا دەکرێت، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ دەستکردن بە بەرهەمهێنان لەم بەشەی کێڵگەکەدا لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا، ڕاستەوخۆ ئاستی بەرهەمهێنانی غاز ڕۆژانە 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکات، لەکاتی تەواوبوونیشدا بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% زیاد دەکات.
٠ کارکردن لە کێڵگەی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2026ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەم کێڵگەیەدا بگاتە 75 ملیۆن پێ سێجا، بۆ ئەو مەبەستەش بەبەهای 160 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی ژێرخان بۆ کێڵگەکە دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






