سەرۆک بارزانی: داهات و سامانی عێراق بۆ قڕكردن و كۆمەڵكوژیی كورد بەكاردەهێنرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆک بارزانی لەکاتی چاوپێکەوتنێکی میدیایدا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا؛ پێشکەوتنی گەورە لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بەرنامەی بەناوبانگی (The Capitol Hill Show) میوانداری کرا و دیدارەکەی لە کەناڵی شەمس بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پەخشکرا، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری پەیوەست بە مێژووی خەباتی چەکداری، سیاسی و کارگێڕی نەتەوەی کوردی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندیی کورد لەگەڵ ئەمریکا باشە، چاومان لەوەیە باشتر بێت، ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە بونیادنانی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان.
- هەر لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، باسی لەوەشکرد، لە بابەتە هەستیار و چارەنووسییەکان، پرس بە نەتەوەی کورد نەکراوە، دەمانەوێت بەدیالۆگ و بەڕێگەی ئاشتییانە لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە، بە مافەکانی خۆمان بگەین.
گرنگترین وتەکانی سەرۆک بارزانی لەم دیدارە:
- کورد لە پێش نەتەوەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە ژیاوە، بەڵام بەدرێژایی مێژوو غەدرمان لێکراوە.
- پاڵپشتی هەڵوێستی یەکگرتووی کوردین لە سووریا بۆ مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکان.
- نەمانویستووە هیچ گرفتێکمان لەگەڵ ئێران هەبێت.
- نابێت ئێران دەست لەکاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەربدات.
- ئێستا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران ئاسایی و باشە.
- لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە کوردستان بەدیهاتوون
- پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا باشە، چاومان لەوەیە باشتر بێت
- بڕیارەکانی ترەمپ بوێرانەیە و لەجێی خۆیەتی
- ئەوەی بە ئەمریکا دەکرێت لە جیهان لەسەرجەم پرسەکان، بە هیچ وڵاتێکی دیکە ناکرێت
- هیچ کات کوردستان گرفتی ئایینی و مەزهەبی لەگەڵ هیچ لایەنێک نەبووە
- خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە
- هەر لایەنێک شەڕ دروست بکات، هەڵەیەکی گەورەی کردووە، کورد بەردەوام لێبوردە بووە.
- زۆرجار بارودۆخ، بەناچاری شەڕ و بەرەنگاربوونەوەت بەسەر فەرز دەکات
- دەرفەتمان نەبووە وەک پێویست سوود لە خاکی دەوڵەمەندی عێراق و کوردستان وەربگرین
- داهات و سامانی عێراق بۆ قڕکردن و کۆمەڵکوژیی کورد بەکاردەهێنرا
- دەستوور بۆ ئێستاش گونجاوە ئەگەر لایەنەکان پێوەی پابەند بن
- زنجیرەیەک کێشە و قەیرانی یەک لەدوای یەک و دروستکراو، پێشکەوتنی کوردستانیان خاو کردەوە
- کورد وەک پێویست لەبواری سیاسی و بازرگانی دەرفەتی ئازادانەی پێ نەدراوە
- ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە 1991 و ڕزگاربوون لە زۆرداری خۆشترین کاتی ژیانم بووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
10 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بە زێدەڕۆیی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی هەزاران کەس لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ زەوی وەرگرتن بەرز دەکرێتەوە