كشتوكاڵی هەولێر: ئەمساڵ دوو هەزار دۆنم زەویی داچێندراو بە ئاوی پیس پاك كراونەتەوە
- کوردستان
- 9 ئایار

تێکدانی چەند پارچە زەوییەکی داچێنراو کە بە ئاوی پیس بەرهەمەکانیان ئاو دەدرێن
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە هاوكاریی ژمارەیەك فەرمانگەی دیكەی پەیوەندیدار، بەردەوامە لە تێكدان و پاككردنەوەی ئەو زەوییانەی دەوروبەری هەولێر كە بە ئاوی پیس داچێندراون و سەوزەیان تێدا بەرهەم دێت.
چیرۆكی سەرەكی: ساڵانێكە لە دەوروبەری هەولێر، ژمارەیەك جووتیار سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سەوزەن لەسەر ڕێڕەوی ئاوی پیس، بەڵام بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆتایی بەم حاڵەتە دەهێندرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە بەردەوامین لەسەر ڕێگریی زێدەڕۆیی لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان و زەویی شارەوانی، بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە ئامانجی پاراستنی ژینگە ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەویمان لە دەوربەری هەولێر پاك كردەوە.
- زەوییەكان هی شارەوانی بوون و كرداری كوژاندنەوەیان بۆ كرابوو و خاوەنەكانیشیان قەرەبوو كرابوونەوە، بەڵام خەڵكانێك زێدەڕۆییان لەسەر كردبوو.
- زێدەڕۆییەكە بریتی بوو لە بەرهەمهێنانی سەوزە بە ئاوی پیس و قورس، سەرەڕای ئەوەی كە ئەو كەسانە خاوەنی زەوییەكان نەبوون، بەرهەمهێنانەكەشیان بەدەر بوو لە ڕێنمایی و یاساكان.
- 36 كەس بە هۆی ئەو سەرپێچییانەوە ڕادەستی دادگا كراون، ڕێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






