نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەڕ
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مانگی دوازدەی ئەمساڵ بەشداری لە كۆڕبەندی دەوحە دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتنامەی فەرمی لە سەرۆكوەزیرانی قەتەڕەوە پێ گەیشتووە.
وێنە گەورەكە: كۆڕبەندی دەوحە، بە یەكێك لە گەورەترین كۆبوونەوەی ئاستی سەرۆكایەتی وڵاتانی جیهان و ناوچەكە دادەنرێت كە ساڵانە لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت و لەوەتەی ساڵی 2001ـەوە بەردەوامە، ئەمساڵ كۆڕبەندەكە لە ڕۆژانی 6 و 7ـی مانگی كانوونی یەكەم بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: كۆڕبەندی دەوحە بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمیری قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگترین پرسە هەنووكەییەكانی سیاسی، دارایی، ئەمنی و ئاسایشی خۆراك دەكرێت، بوونیادنەرانی بڕیارە كاریگەرەكانی جیهان تێیدا بەشدار دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەمیانی سەردانیكردنی حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، كونسوڵی گشتیی قەتەڕ لە هەرێمی كوردستان بۆ لای نێچیرڤان بارزانی، بانگهێشتامەی فەرمی سەرۆكوەزیرانی قەتەڕی بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دەوحە، گەیاندە سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی كوردستان پەیوەندیی دۆستایەتیی پتەوی لەگەڵ میرنشینی قەتەڕ هەیە و خواستى برهودان به پهیوهندییهكان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبهش لەگەڵ ئەو وڵاتە دووپات دەكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






