وەزارەتی تەندروستی: تا ئێستا دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە
- کوردستان
- 10 ئایار

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دووەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا کە یەکێکیان بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وێنە گەورەکە: دوای بوونی دوو حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای دهۆک، دوای بەدواداچوون و پشکنین، دەرکەوت دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکرایەوە، ئەوەش لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە شاری کۆیە تۆمارکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حاڵەتی دووەمی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون هاووڵاتیەکی شارەدێی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدیە، تەمەنی 45 ساڵە و ئافرەتی ماڵە خاوەن بەرکەوتەی ئاژەڵن.
- دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک، بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری چارەسەریی پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەداخەوە گیانی لەدەستدا، بەمەش وەک یەکەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
چارەسەرەکان: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە.
- هاوکات هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی و بێ دواکەوتن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






